پارێزگای كەركوك بڵاویكردەوە، بەهۆی لافاوێكی زۆرو داڕمانی هێڵی گەڕانەوەی پردی دوز، پردەكە بە ئاڕاستەی بەغداد بەرەو كەركوك لە خزمەتگوزاری دەرچوە، بۆیە پەڕینەوەی بارهەڵگرو ئۆتۆمبێلی گەورە قەدەغە كراوەو هەوڵە مەیدانییەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكەش بەردەوامە.
پارێزگای كەركوك راشیگەیاندوە، ئەندازیار عەلی ئەكبەر رەزا بەڕێوەبەری رێگاوبان و پردەكانی كەركوك لەگەڵ ستافەكەی و بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان كاردەكەن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی.
داوا لەشۆفێرانیش كراوە رێگای دیكە بەكارنەهێنن