فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد گەشتەكانی بۆ ماوەیەكی كاتیی راگرت
17 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
مەیسەم سافی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ، بەهۆی خراپی رەوشی كەش و هەوا و كەمبونەوەی ئاستی بینین، بریاردراوە بەشێوەیەكی كاتیی گەشتەكان لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد رابگیرێت، لە كاتی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیشدا هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە .
ئەوە لەكاتێكدایە ، بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی عێراق ، رۆژانی پێنج شەممە و هەینی باران بارینی مامناوەند لە بەشێك لە ناوچەكانی عیراق بەتایبەت ناوچەكانی باكور و باشور بەردەوامیی دەبێت .