عێراق ژمارەی درۆن و كامێرای زیرەكی لەسەر سنوورەكان زیاد كردووە

15 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
عەقید عەباس بەهادلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە رۆژنامەكانی عێراقی راگەیاندووە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی پلانێكی نوێ،‌ بۆ پتەوكردنی سەقامگیری ئەمنی لە رێگای زیادكردنی ژمارەی كامێرای زیرەك و درۆنەوە لەسەر هێڵەكانی سنووری عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا، پتەوكردنی چاودێریكردنی تەكنیكی هەنگاوێكی سەرەكییە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەردەوامە لە نوێكردنەوەی سیستمەكانی بەشێوەیەك لەگەڵ ستانداردە جیهانییەكاندا بگونجێت.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونیشیكردەوە، 975 كامێرای زیرەكیان لەسەر سنوورەكان داناوە كە راستەوخۆ وێنەكان بۆ ناوەندی فەرماندەیی نیشتیمانی دەگوازنەوە، لەگەڵ كارپێكردنی 10 درۆن كە بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر چاودێری سنوورەكان دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group