شارەزایەكی كەشناسی: دوو شەپۆلی دیكەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
16 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان مەودای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بۆ ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەو مەودایەدا شێ لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بەرەو ناوچەكانمان دێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بە گشتی ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت و ناوبەناو باران دەبارێت بە گشتی باران بارینەكە مامناوەند دەبێت ، لە بەشێكی ناوچەكان ئەگەری هەییە هەندێك كات تاوە بارانی بەخوڕ ببارێ.
ڕوونیشی كردەوە، لە ناوچەی جیا جیا مەترسی ڕوودانی لافاو هەیە ، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت ،هەوەها، مەودای 20/12 بۆ 25/12 شەپۆلی نوێی باران بارین ڕوودەكاتە ناوچەكانمان.