عومەر گوڵپی: پاش لافاوەكە دۆخی چەمچەماڵ بەخێرو سەدەقە چاك نابێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، غازو نەوتی چەمچەماڵ زیاتر لە 15 ساڵە گیرفانی دەسەڵات و كۆمپانیای بیانی پڕ كرد، كەچی گیرفانی چەمچەماڵییەكان هەر خاڵییە، هەروەها رێژەی 90%ی كارەبای كوردستان كە بە بازرگانی بە خەڵك دەفرۆشرێتەوە لە غازی چەمچەماڵ بەرهەم دەهێنرێت و هەموو رۆژێك 1.700 مێگاوات كارەبا لە غازی چەمچەماڵ بەرهەمدەهێنرێت و بە بەغدا دەفرۆشرێت، هەمو ئەو غازەشی بە ماڵان دەفرۆشرێت لەكێڵگە غازییەكانی چەمچەماڵ بەرهەمدەهێنرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندوە، چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەكیە لە پەراوێزخراوترین ناوچەكانی كوردستانن، بەر لە لافاوەكە بەشی زۆری خەڵكەكەی پێویستیان بە پاڵپشتی و خزمەتگوزاریی بو، لە ئێستاداو پاش لافاو دۆخەكە بەخێرو سەدەقە چاك نابێت و پێویستە دەسەڵات ناچار بكرێت بە قەرەبوكردنەوەو خزمەتكردنیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group