نەوا-
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، عیراق لەبەرامبەر كورد خۆی بەهەڵە نازانێت و بەردەوامیش دەبێت لەسەر مامەڵەكردنەكانی، محەمەد شیاع سودانی لەماوەی چەند ساڵی رابردودا خراپترین سەرۆك وەزیرانی عیراق بوە لەدوای حەیدەر عەبادی چونكە عەبادی لە كەركوك پێشمەرگەی شەهید كرد، هێشتا سودانی نەببو بە سەرۆك وەزیران حزبەكان بروسكەی پیرۆزباییان بۆ دەنارد واتە كورد كەوتوەتە ژێر كاریگەییەوە.
محەمەد حاجی مەحمود وتیشی: پێویستە كورد لەگەڵ ئەو كەسەدا دابنیشێت كە دەبێتە سەرۆك وەزیران تا بزانێت داواكانی جێبەجێ دەكرێت یان نا، وەك دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی كە لەدەستوردا هاتوەو تائێستا دانەمەزراوە كە سودی بۆ كورد هەیە، بۆیە ئەوان خۆیان بەهەڵە نازانن كوردیشیان بە هاوبەش قبوڵ نیە، ئێستا وا موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم فەوتاوە بڕوا ناكەم بیاندرێتێ.