نەوا-
قائیمقامیەتی كەلار بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بڕیار لەسەر ئەنجامدانی هەڵمەتێكی فراوان درا بۆ بەهێزكردن و پاككردنەوەی رێڕەوەكانی لافاو، راستەوخۆ تیمەكانیان و ئامێرەكان گەیشتنە شوێنی مەبەست و لە چەمی گازینۆوە دەستیان بە كارەكانیان كرد.
راشیگەیاندوە، هەڵمەتەكە بەردەوامی دەبێت و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە سەرجەم ئەو شوێنانە دەگرێتەوە كە پێویستیان بە چاككردن و بەهێزكردن هەیە بەئامانجی دورخستنەوەی مەترسی لافاو و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان.