نەوا-
كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی: یەكێتی و پارتی دوو حزب و خاوەنی دوو دیدگای سیاسی جیاوازن هیوادارن بتوانن دیدگاو تێڕوانینەكانیان كۆبكەنەوەو خزمەتی خەڵكی كوردستانی پێبكەن.
وتیشی: یەكێتی مەبەستێتی هاوبەشێكی راستەقینەی پارتی بێت لەحكومەتی داهاتو، پڕۆژەیەكیان بۆ پێكهێنانی كابینە نوێ پێشكەشی پارتی كردوەو پاشەكشە لەهیچ خاڵێكی ناكەن، ئێستاش یەكدەنگی بوەتە پێویستی و هەردولا بەرپرسیارێتیان لەسەر شانە، پێویستیان بە یەك وتاری و یەك دەنگی هەیە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان لەبەغداد.