"رۆژی 27 مانگ رێككەوتنی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە كۆتایی دێت"

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەی رەوتی هەڵوێست لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی 27/12 ئەو رێككەوتنەی بۆ هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە كۆتایی دێت، ئەمەش رێككەوتنێكی باشبوە بەهیوان تێكنەدرێت، ئێستاش  بڕیارەكە بەو ئاڕاستەیەیە كە رێككەوتنەكە بەردەوام بێت و پێداچونەوە بە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستاندا بكرێت.
عەلی حەمە ساڵح وتیشی: هەرێمی كوردستان لەماوەی 9 مانگی فرۆشتنی نەوتدا نەیتوانیوە موچەیەك دابین بكات هەروەها یەك دۆلاری فرۆشی ئەو نەوتەشی بۆ هیچ پرۆژەیەك و خەرجیەكی حكومەت دابین نەكردوە بۆیە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ دابینكردنی موچە باشترین چارەسەرە تا دەرچونی یاسای بودجە.
بڕیاردەی رەوتی هەڵوێست لەبەشێكی تری قسەكانیدا وتیشی: بەرپرسانی هەرێم لەبەردەم بەرپرسیارێتیدان كە چارەنوسی ئەو دوو موچەیە بگرنە ئەستۆیان و بە هاوڵاتیانی هەرێم نەڵێن بچن لە بەغدای داوا بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group