هەڤاڵ ئەبوبەكر:هیچ بۆنە و ئاهەنگێكی فەرمیی بۆ ساڵی نوێ لە سنووری سلێمانی بەڕێوەناچێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، وەك هاوخەمیەك بۆ هاوڵاتییانی چەمچەماڵ و ئیدارەی گەرمیان هیچ بۆنە و ئاهەنگێكی فەرمیی بۆ ساڵی نوێ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەناچێت.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی راگەیەندرێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بە بۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح و هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو خوشك و برایانی مەسیحیمان و هەموو خەڵكی پارێزگای سلێمانی و كوردستان و جیهان دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەر ئەو كارەسات و رووداوەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان روویاندا و قوربانیی و برینداربوون و زیانی زۆری لێكەوتووە، لە پێناوی پشتیوانیی و دەربڕینی هاوخەمیی بۆ هەمووان، وەك پارێزگای سلێمانی، دڵنیاتاندەكەینەوە كە هەموو رێكارێكی پێویستیی كارگێڕیی و ئارامیی و ئاسایش و خزمەتگوزاریی پێویست گیراونەتەبەر، بەڵێ‌م هیچ بۆنەو ئاهەنگێكی فەرمیی لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بەڕێوەنابرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group