سەرۆك كۆمار: شانازی بە رۆڵ و مێژووی كریستیانەكان دەكەین

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
لە پەیامێكدا بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی مەسیح (د.خ)، دكتۆر لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە كریستیانەكانی عیراق و جیهان كرد و رایگەیاند: لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە شانازیی قوڵی خۆمان دەكەینەوە بە رۆڵی رەسەنی ئەوان لە مێژوو و ئێستای نیشتمانەكەماندا و بە بەشدارییە نیشتمانی، كولتووری و شارستانییەكانیان.
دكتۆر لەتیف رەشید داوای كردووە وەك تاك و هێزە سیاسییەكان، لەم یادەدا ئیلهام لە بەها و فێركارییە ئیمانی و مرۆییەكان وەربگرن بۆ بونیادنانی وڵات و بەهێزكردنی پێشكەوتنەكان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.
ئاماژەی بەوەشداوە، هیوادارین ئاشتی، ئارامی، خۆشەویستی و تەبایی، تەواوی عیراق و هەموو جیهان بگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group