نەوا-
مانگی سووری توركی هەزار سەبەتەی خۆراك بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكە دابین دەكات .
چەتین بێیاتلی بەڕێوەبەری مانگی سووری توركی لە عێراق ڕایگەیاند، وەكو مانگی سووری توركی، یارمەتییەكانیان گەیاندە وڵاتی دراوسێ بە تایبەت ئەو كارەساتە سرووشتییەی كە ڕوویدا و بووە هۆی زەرەر و زیانێكی زۆر، وتیشی، هاوكارییەكان لەسەر داوای نووسینگەی قوباد تاڵەبانی نێردراوە.
ئاشكرراشیكرد، بۆ ئەم كارەساتە هەزار سەبەتەی خۆراكمان هێناوە كە 500 بۆ هەرێمی كوردستانە و ئەوەی دیكەش بۆ ئەو ناوچانەی كەركووكە كە كارەساتەكە لێی ڕووداوە.