عومەر گوڵپی: زیاتر لە شەش ترلیۆن دیناری نەوت دیار نییە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت،ە لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم پێش ئەوەی رادەستی بەغدا بكرێت، بڕی 4 ملیار و 608 ملیۆن دۆلار واتە 6 ترلیۆن و 500 ملیار دینار كە دەكاتە زیاتر لە مووچەی شەش مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دیار نییە
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ماوەی 30 مانگدا بڕی 288 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە و داهاتەكەی دیار نییە و نەگەڕێنراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، بۆیە دەبێت وەزیری سامانە سروشتییەكان روونیبكاتەوە كە چییان لەو پارەیە كردووە.
گوڵپی رونیشكردەوە، كە بەغدا ئاگاداری ئەو بابەتەیە و هەر ئەوەش سەرچاوەی بەنادیاری مانەوەی چارەنووسی مووچەی مانگەكانی 11 و 12یە.