عەبدی: چارەسەرى كێشەی سوریا لامەركەزییەتە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، بۆ تێكەڵكردنەوەی هێزە سەربازییەكان گەیشتونەتە لێكتێگەیشتن و جەختدەكەنەوە كە دەبێت چارەسەر لە سوریا لامەركەزی بێت.
مەزڵوم عەبدی لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆبونەوەی دەستەی راوێژكاری بۆ پشتیوانی لیژنەی دانوستان لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا باسی لە رێككەوتنەكەی 10ی ئازار كردو رایگەیاند، بۆ تێكەڵكردنەوەی هێزە سەربازییەكان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی گەیشتوینەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش، پێیانوایە چارەسەر لە سوریا دەبێت لامەركەزی بێت و خەڵكی ناوچەكە خۆیان ئیدارەی ناوچەكانیان بدەن لە چوارچێوەی دەستوردا.
عەبدی وتوشیەتی: پرسە دەستوورییەكان كاتیان دەوێت و بۆئەوەی بگەنە چارەسەرێك كە هەمو سوریا بگرێتەوە بۆچونەكان لێك نزیكن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group