نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و لەناوچە نیمچە بەرزەكان كڕێوە دەبێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە27-12، ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی كاتەكاندا دەبارێت، لە ناوچە سنووریەكان و ناوچە شاخاویە بەرزەكان بەفر بارین بەردەوامی هەیە، پێشبینی دەكرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەكان تێكەڵەی باران و وردە بەفر (كڕێوە) ببارێت.
باسی لەوەشكردووە: پلەكانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ پێنج پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
كەشناسی باسی لەوەشكردوە، سبەینێ یەكشەممە28-12، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەكاندا دەبارێت لە هەندێ كات و شوێن رێژەی دابارین زیاد دەكات بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بەفر بارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنووریەكان و ناوچە شاخاویە بەرزەكان.
هەروەها، پێشبینی دەكرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەكان تێكەڵی باران و وردە بەفر (كڕێوە) ببارێت، هەروەها لە كاتی باران باریندا خێرای با چالاك دەبێت بۆ سەرووی 35 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بە تایبەت لە ناوچەكانی گەرمیان و سلێمانی، لە كاتی ئێوارەدا باران بارین بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ شوێن دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 7 پلەی سیلیزی
دهۆك: 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
كەركوك: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 12 پلەی سیلیزی