نەوا-
فەرمانگەی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردووی لە ناوچەكانی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوكردەوە.
بەپێی داتاكانی فەرمانگەی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی، ساڵی رابردوو لە 1ی ئەیلولەوە تاوەكو ئەمكاتە تەنها 183 ملم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ 361.2 ملم باران باریوە.
لە هەڵەبجە ساڵی رابردوو، لە 1ی ئەیلولەوە تاوەكو ئەمكاتە تەنها 242 ملم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ 284 ملم باران باریوە.
بەپێی داتاكانی فەرمانگەی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی بێت، لە سەرجەم ناوچەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە رێژەی بارانبارین بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیادی كردووە.