نەوا-
محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێم دەیەوێت كەرتی تایبەت بكاتە هاوبەشێكی راستەقینەی حكومەت بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابوویی، لەو بوارەشدا ئاسانكاریی زۆری بۆ پێدانی مۆڵەت و كاركردنی كەرتی تایبەت دابینكردوە.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان وتیشی: تائێستا كەرتی تایبەت 161 هەزار دەرفەتی كاری بۆ خەڵكی كوردستان بەشێوەیەكی راستەخۆ رەخساندوەو بەشێوەی ناڕاستەوخۆش هەزاران دەرفەتی دیكە ئامادەن.
محەمەد شوكری راشیگەیاند، ئەمساڵ، دەستەی وەبەرهێنان بەشدارییەكی كارا و كاریگەریی لە كۆڕبەندی ئابوریی جیهانی لە داڤۆس كردوەو ماڵی كوردستانی لەوێ دامەزراندوە، لەگەڵ كۆمپانیا ئیتاڵییەكانیش گرێبەستی پرۆژەی ڕێكخستنەوەو پێشخستنی گەلی عەلی بەگ و تەلەفریكیان مۆر كردوەو ئەو پرۆژانە ئێستا لە بواری جێبەجێ كردندان.