بەرگری شارستانی هۆشداریدەدات لەبەكارهێنانی یاری ئاگرین لەئاهەنگەكانی سەری ساڵدا

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە راگەیەنراوێكی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێردا ئاماژە بەوەكراوە، ئەو هۆڵانەی ئاهەنگی شەوی سەری ساڵی تێدادەكرێت پێویستە مەرجەكانی سەلامەتی هەبێت بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن،  نابێت یاری ئاگرین لەنزیك  نەخۆشخانەو بەنزینخانەو كۆگاو عەمباری سوتەمەنی و بازاڕە گشتیەكان بەكاربهێنرێت.
بەرگری شارستانی ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەو هاوڵاتیانەی نیشتەجێی باڵەخانە بەرزەكانن نابێت پەنجەرەكانیان بەكراوەیی بەجێبهێڵن تا پارێزراو بن لە پاشماوەی یاری ئاگری ،  ناشبێت هاوڵاتی ئاسایی یاری ئاگرین بە قەبارەی گەورە بەكاربهێنێت بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لەبەر رەچاوكردنی كەسانی بەتەمەن و نەخۆش و منداڵ بەهۆكاری بەرزی دەنگی و پیسبونی ژینگەوە.
لەبەشێكی تردا رایگەیاندوە، داری كریسمس كە بەجوانكاری و گڵۆپ دەڕازێنرێتەوە مەترسی ئاگری زۆرەو دەبێت وایەر و گڵۆپەكان كوالێتیان باش بێت نابێت لۆدی زۆر بخرێتە سەریان، هەروەها یاری ئاگرینەكان لەناو ماڵ و مۆڵ و چێشتخانەكان مەترسیدارن بەتایبەتی ئەو چێشتخانانەی كەوا بەشێوازێك خواردن ئامادە دەكەن ئاگری بەردەمیان لەسەرە.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group