وەزارەتی داد ئازادكردنی نزیكەی 16 هەزار زیندانی لە عێراق ڕاگەیاند

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی داد ئازادكردنی 15 هەزار و 914 زیندانی لە ناوەندەكانی چاكسازی لە ماوەی ساڵی 2025دا ڕاگەیاند.
وەزارەتی دادی عێراق بڵاویكردەوە لە ناو ئەوانەی ئازادكراون، 10 هەزار و 931 زیندانی بە پشتبەستن بە یاسای لێبوردنی گشتی ئازادكراون دوای ئەوەی پشتڕاستیان كردەوە كە بڕگەكانی یاساكە دەیانگرێتەوە، هاوكات چوار هەزار و 983 زیندانی دیكە بە بڕیاری دادوەری جۆراوجۆر ئازادكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەمو ئازادكردنەكان دوای پێداچونەوە بە دۆسیەكان و جێبەجێكردنی مەرجە یاساییەكان ئەنجامدراون، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەمەبەستی دڵنیابون لە جێبەجێكردنی دادپەروەرانە و وردی یاساكە و پاراستنی مافەكانی دەوڵەت و كۆمەڵگە و زیندانییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group