نەوا-
ئیدارەی خۆسەر راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە و داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و مرۆییەكان دەكەن، كە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و چاودێری بارودۆخی مرۆیی و ئەمنی لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بكەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەكانی سەر گەڕەكە كوردیەكان ئامانج لێی گۆڕینی دیموگرافییە و داوا لە دانیشتوانی گەڕەكەكوردنشینەكان دەكەن بمێننە و ئەو كەسانەی ئاوارەش بوون بگەڕێنەوە بۆشوێنی مانەوەیان.
ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، دەسەڵاتێك كە بانگەشەی بەرزڕاگرتنی ئیسلام دەكات، لە هەمان كاتدا جەستەی مرۆڤەكان پارچە پارچە دەكات و كۆمەڵگەكان زەلیل دەكات و تاوانی جەنگی بە ئاشكرا ئەنجام دەدات، هەر دەسەڵاتێك پشت بە دەوڵەتێكی تر ببەستێت دژی گەلەكەی خۆی، شەرعیەتی خۆی لەدەست دەدات، بەبێ گوێدانە پاڵپشتی نێودەوڵەتی، چونكە خەڵك بەتەنها سەرچاوەی شەرعیەتن.
هەروەها باسی لەوەشكردووە، لەبەر رۆشنایی ئەو پراكتیزە و پێشێلكارییە جددیانەی لە چەند رۆژی رابردوودا رویانداوە، داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و مرۆییەكان دەكەین كە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و چاودێری بارودۆخی مرۆیی و ئەمنی لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بكەن.