نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا ئەنجامداو ستاییشی هەوڵەكانی كردوە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی تری سوریاو سەپاندنی دەسەڵاتی حكومەتی كاتی ئەو وڵاتە بەسەر تەواوی خاكی سوریادا.
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە كە ئەردۆغان لە پەیوەندییەكەیدا لەگەڵ سەرۆك كۆماری سووریا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی توركیاو سوریاو دوایین پێشهاتەكانی ئەو وڵاتەیان تاوتوێكردوەو پێیڕاگەیاندوە كە توركیا گرنگی بە یەكپارچەیی خاك، یەكێتیی، تەبایی، سەقامگیریی و ئاسایشی سوریا دەدات و كۆنترۆڵكردنەوەی خاكی سوریا بۆ تەواوی ناوچەكە پێویستە، بۆ ئەو مەبەستەش هەمو هاوكارییەكی بۆ دوپاتكردوەتەوە.