عیراق داعشەكانی سوریا دادگایی دەكات

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاماژەی بەوە كردوە: دۆخی ئەو زیندانییە داعشانەی گەیشتونەتە عیراق پارێزراوە، زۆربەیان لە لایەن دادگاكانی عیراقەوە داواكراون، بۆیە بەگوێرەی یاساكانی عیراق روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.
جەختی لەوەشكردوەتەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامادەیی تەواوی نیشانداوە بۆ سەرپەرشتیكردنی پڕۆسەی دادگاییكردنی ئەو چەكدارانەو بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە رێكارە یاساییەكان بكرێت.
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بۆ كەناڵی كوردستان 24 باسی لەوەشكردوە، گواستنەوەی چەكدارانی داعش لە سوریاوە بۆ زیندانەكانی عیراق بەردەوامەو بە هاوبەشی سەرپەرشتی پڕۆسەكە دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group