نەوا-
سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت، كورد جاران لە سوریادا نەبوو بوو ئێستا مافی باڵای پێدەدرێت و دەبێت گروپە تیرۆرستییەكانیش سوریا و ناوچەكە بەجێبهێڵن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا لە لێدوانێكی نوێیدا لەبارەی دۆخی سوریا ڕایگەیاند: كاتێك هەڕەشەی ڕێكخراوی جوداخوازیی-تیرۆرست(كە مەبەستی هەسەدە و یەپەگە و یەپەژەیە) لە باكوری سووریا بە تەواوی نامێنێت، نەك هەر سوریا بەڵكو تەواوی ناوچەكە ئاسوودە دەبێت.
باسی لەوەشكرد، كە دەبێت گروپە جوداخوازەكان سوریا و توركیا و ناوچەكە و ئەو شوێنانە بەجێبهێڵن كە داگیریان كردون.
ئاماژەی بەوەشدا كورد پێشتر لە سوریادا نەبوو بوون، ئێستا مافی بوونیان هەیە و لە ئاستی باڵادا و وەك هاووڵاتیی ڕەسەنی وڵاتەكە مافەكانیان دەستەبەر دەبێت.