بارزانی: تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێ سەركەوتنی هەمو گەلی كورد بو

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی تێكشكاندنی چەكدارانی داعش لە كۆبانێ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند،  سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرن كە بە پشتیوانی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا رێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژوی گەلی كورد تۆمار كرد. 
بارزانی راشیگەیاندوە، ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی هەمو گەلی كوردستان بو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بو بەسەر  تیرۆرو تاریكیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group