هۆشیار زێباری: رۆژانی داهاتو پڕدەبن لە روداوی چاوەڕواننەكراو

15 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، دیاریكردنی نوری مالكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بە زۆرینەی دەنگی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دیاریكردنی 27ی ئەم مانگەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لەسیاسەتی عیراقدا مانای ئەوە نییە قەیرانەكان، دیاریكردنی سەرۆكایەتییەكان و پێكهێنانی حكومەت یەكلایی بوەتەوە.
ئاماژەشیكردوە، رۆژانی داهاتو پڕدەبن لە روداوی چاوەڕواننەكراو و هەڵبەزو دابەز، هەربۆیە پێویستە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی دۆخەكەو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دوو هێندە زیاد بكرێن.
بڕیارە رۆژی سێشەممە 27/1 ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق كۆببێتەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group