كێشەی سەنتەرەكانی گورچیلە لەپارێزگای سلێمانی چارەسەر دەكرێت

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردودا لەسەر كێشەكانی سەنتەرەكانی گورچیلە لەهەرێمی كوردستان لەگەڵ ساڵح مەهدی وەزیری تەندروستی عیراق كۆبونەوە، وەزیری تەندروستی بەڵێنیدا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدارو نوێنەری سەنتەرەكانی گورچیلە كێشەكان تاوتوێبكات.
راشیگەیاندوە، بۆ چارەسەری ئەو كێشانە لە بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عیراق كۆبونەتەوە كە نوێنەری سەنتەرەكانی گورچیلەی دەستكرد لەسلێمانی و كەلارو رانیە ئامادەبون، لەو كۆبونەوەیە لە نزیكەوە كێشەكان باسكراو بەڵێنی چارەسەری خاڵبەخاڵی كێشەكان دراوە.
عالب محەمەد ئاماژەشیكردوە، لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە ئەو كێشەو گرفتانە دوبارە نەبنەوە كە سەنتەری سلێمانی فراوانبكرێت و زیاتر لە 80 ئامێری (دەیلەز)ی تایبەت بە گورچیلەی بۆ دابین بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group