ئەم مانگە نزیكەی 700 هەزار موچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری منەوە موچە وەردەگرن

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیكردوە لە تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من و لەكۆبونەوەیەكدا تیشكخراوەتە سەر دوایین هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەو چارەسەری ئەو گرفتانەی لە بانكەكان دروستبون.
راشگەیەنراوە، بەپێی دوایین ئامارەكان تائێستا زیاتر لەیەك ملیۆن فەرمانبەرو موچەخۆرو سودمەندان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار كراون و بۆ موچەی ئەم مانگە نزیكەی 700 هەزار موچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من موچە وەردەگرن.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری وەزارەتی دارایی كراوەتەوە بۆ راگرتنی موچەی مانگی یەكی ئەو فەرمانبەرو موچەخۆرانەی خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار نەكردوە یاخود كارتی بانكییان تەواو بوەو كارتەكانیان وەرنەگرتوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group