نەوا-
بڕیارە مۆنۆمێنتی كەزی، مۆنۆمێنتی شكۆ و رۆژی یەكبونی نەتەوەیی و نیشتمانیی لەشاری سلێمانی بونیاتبنرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، وەك پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی لە پێشنیازو دەستپێشخەریی هونەرمەند دڵشاد بەهادین دەكەن، بۆ بنیاتنانی مۆنۆمێنتێك كە ناویان لێناوە مۆنۆمێنتی كەزی، مۆنۆمێنتی شكۆ، رۆژی یەكبونی نەتەوەیی و نیشتمانیی و بەرخۆدان و سەركەوتنی كوردستان لە شاری سلێمانی.
ئاماژەشیكردوە، لەڕۆژانێكی نزیكدا بەڕاوێژ لەگەڵ سەرۆكایەتیی و ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و پشتیوانان و دەستەبژێرانی ئەم بوارە، كاری شایستەی لەسەر دەكەن.