نەوا-
پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی كونسوڵگەری گشتی توركیای لە هەولێر كردوەو لەلایەن ئەرمان تۆپچو كونسوڵی گشتی كۆماری توركیا لە هەولێر پێشوازی لێكرا، لەو دیدارەدا تۆپچو بە بایەخەوە جەختی لەسەر پەیوەندییەكانی كۆماری توركیا لەگەڵ هەرێم كردو هیوای خواست لە داهاتودا بتوانێت برەوی زیاتر بە پەیوەندییەكانی هەردولا بدات.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە دیدارەكەدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە، پابەندییان بۆ بەرەوپێشبردنی پێكەوە كاركردن لەگەڵ كۆماری توركیا لە بوارەكانی بازرگانی، وەبەرهێنان، پەروەردە، تەندروستی و گەشتیاری دوپاتدەكەنەوە، هەردوولاش بیروڕایان لەسەر روداوەكانی ئەم دوایەی رۆژئاوا ئاڵوگۆڕ كردوەو هیوایان خواستوە ئاشتی لەناوچەكەدا بەرقەرار بێت و زمانی گفتوگۆ باڵ بەسەر دۆخەكەدا بكێشێت.