وەزارەتی رۆشنبیری پەخشی ئەو كەناڵانە رادەگرێت كە بێڕێزی بە كورد دەكەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بڵاویكردۆتەوە، نوسراوێكیان ئاڕاستەی كۆمپانیاكانی پەخش لە هەرێمی كوردستان كردوە، فەرمانكراوە پەخشی ئەو كەناڵە بیانی و عەرەبییانە رابگرن كە بێڕێزی بە نەتەوەی كورد دەكەن.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لە نوسراوەكەدا كە ئاڕاستەی كۆمپانیاكانی پەخش كراوە ئاماژە بە چەند خاڵێكی تایبەت بە رێكخستنی فریكوێنسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان كراوەو ئاگادار یكردونەتەوە كە پەخشی كەناڵە بیانی و عەرەبییەكان لە رایەڵەكانیان رابگرن، بەتایبەتی ئەو كەناڵانەی كە لەباری ئێستای كوردستاندا بونەتە هۆكاری پشێوی و تێكدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و بێڕێزیكردن بەرامبەر بە نەتەوەی كورد.
ئەوەشی باسكردوە، پەخشكردنی ئەو كەناڵانە پێچەوانەی ماددە رێنمایی تایبەتە بە مۆڵەتدان و دابینكردنی فریكوێنسی.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group