نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، رێكەوتی 29-1 كاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی Placement test لە سێنتەری زمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێشكەشكاران و خوێندكارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی رادەگەیەنرێت.
ئاماژەشیكردوە، تاقیكردنەوەكە بەشێوەی ناوەندی لەسەر ئاستی سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا، ئامانجیش لێی بریتییە لە دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوازیاران و دواتر بەشداریكردنیان لە خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا/ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆ حكومیەكانی هەرێم.
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەری زمانی زانكۆكانی كوردستان كلیك لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكەن لە بەشی (result):
https://lc.digital.gov.krd/#/login