نەوا-
سەرۆكی پارتێكی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، كوردەكان لەلایەن حكومەتە رۆژئاواییەكانەوە بەتەنها جێهێڵدراون.
مارین لۆپێن سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی كۆبونەوەی نیشتمانی فەڕەنسا پێشوازیكردنی وڵاتەكەی لە بەرپرسانی حكومەتی كاتیی دیمەشق رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی گرت و رایگەیاندوە، كوردەكان ئازایانە شەڕی دژی داعشیان كردو پێشەنگی شەڕی دژی تیرۆر بون، ئێستا لەلایەن حكومەتە رۆژئاواییەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پشتگوێ خراون و بەهۆی ترسنۆكی وڵاتان تەنها جێهێڵراون.