نەوا-
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك رایگەیاند، لەهەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ رۆژئاوای كوردستان 600 ملیۆن دینارو 100 بارهەڵگری كەلوپەلی جۆراوجۆر كۆكراونەتەوە، پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت و بەپێی بەرنامەیەكی تایبەت رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێن.
پارێزگاری دهۆك وتیشی: پێویستە هەموان یەكدەستبن، بابەتی حزبی وەسیلەیە ئێستا مەترسی لەسەر كورد هەیە كەس ناڵێت ئێوە چ حزب، ئاین، نەتەوەو چ ناوچەیەكن، كاتی ئەنفالیش باسی ئەوە نەكرا ئێمە موسڵمانین یان چ ئاین و پێكهاتەیەكین، بۆیە یەكدەنگی هەیەو تكا لەهەمو لایەنێكی سیاسی دەكەن گەر گلەییەك هەبێت لەسەر چاوی دابنێن.