نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە چوارچێوەی مەرسومێكی ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا دەستیكرد بە جێبەجێكردنی پێدانی رەگەزنامە بە كوردانی رۆژئاوای كوردستان.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، وەزارەتی ناوخۆی سوریا فەرمانی دەركردوە بۆ پێدانی رەگەزنامەی سوریی بە كوردانی رۆژئاوای كوردستان، بەتایبەت ئەو كوردانەی كە ئێستا كەوتونەتە ناو سنوری جوگرافی دەسەڵاتی حكومەتی كاتی سوریاوە.
بەپێی فەرمانەكەی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، رەگەزنامەی هاوڵاتیبون دەدرێتە ئەو هاوڵاتییە بەڕەگەز كوردانەی كە لە سوریادا دەژین و تەناتەت ئەوانەی كە پێشتریش ناویان تۆمار نەكراوە.