نەوا-
كەناڵی فەرمی ئیسرائیل بڵاویكردوەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەچەند كەناڵێكەوە پەیامی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ناردوە سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆبونەوەو دانوستان بەئامانجی گەیشتن بە رێككەوتنێك لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
لەوبارەیەوە بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا بە كەناڵەكەی ئیسرائیلی راگەیاندوە، لەپەیامەكاندا ئاماژە بەوەكراوە ئەمریكا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەو دانوستان بە ئامانجی گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێراندا، هەروەها توركیاو میسرو قەتەریش كار دەكەن بۆ رێكخستنی كۆبونەوەیەك لە ئەنقەرە كە تیایدا نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسانی ئێرانی گفتوگۆ بكە.