ئێران رەزامەندی دەربڕی لەگەڵ ئەمریكا دانوستان بكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كەناڵەكانی ئێران لە زاری سەرچاوەكانیانەوە لەناو حكومەت ئاشكرایانكردوە، مەسعود پزشكیان سەرۆك كۆماری ئێران فەرمانیداوە بە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا.
ئاماژەیان بەوەشكردوە، بە ئەگەرێكی زۆرەوە گفتوگۆكان لەگەڵ ئەمریكا لەماوەی چەند رۆژی داهاتودا لە توركیا ئەنجام دەدرێت و تائێستا دیار نییە كۆبونەوەكانی ئێران و ئەمریكا بەڕاستەوخۆ دەبێت یان بە نێوەندگیری توركیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group