شیعەكان 48 كاتژمێریان بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار داناوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وادەی 48 كاتژمێری بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان دیاریكراوە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانیان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار.
عەقیل ردەینی وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی عێراق رایگەیاندووە، شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی رۆڵێكی گرنگیان هەبووە لە نزیككردنەوەی دیدو بۆچوونی نێوان هەردوو حزبە كوردییەكە سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو كۆبونەوانەی شاندەكە ئەنجامیانداوە بووەتە هۆی دەركەوتنی ئاماژەی ئەرێنی لە لایەنی كوردییەوە سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و هەنگاونان بەرەو جێبەجێكردنی شایستە دەستورییەكان لە چوارچێوەی یاسایی خۆیاندا.
روونیشیكردووەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی دوو ڕۆژ مۆڵەتی داوەتە لایەنە كوردستانییەكان بۆ كۆتاییهێنان بەم چەقبەستووەو گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار، ئەمەش ڕێگە خۆش دەكات بۆ تەواوكردنی ئەو شایستە دەستورییانەی كە ماون.
ئەمە لە كلتێكدایە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی دوای زنجیرەیەك دیداری گرنگ لەگەڵ سەركردەكانی هەردوو حزبی كوردی لە هەولێر و سلێمانی گەڕاوەتە بەغدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group