بڕیارە چەند رۆژی داهاتو ترەمپ و نەتانیاهۆ كۆببنەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەگوێرەی راگەیەنراوێك كە ئاژانسە جیهانییەكان بڵاویانكردوەتەوە، رۆژی 11ی ئەم مانگە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە واشنتۆن كۆدەبنەوە، ئامانج لە كۆبونەوەكە تاوتوێكردنی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكاو ئێرانە.
لە هەواڵەكەشدا ئاشكرا كراوە كە لە كۆبونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەپێویستی دەزانێت باسی ئەوە بكات كە سنورداركردنی موشەكی بالیستی و راگرتنی پشتیوانی بۆ ئێران بخرێتە ناو دانوستانەكانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group