لەسلێمانی رۆژی جیهانیی رادیۆ بەرزڕادەگیرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، وەك نەریتێكی ساڵانەی پایتەختی رۆشنبیری سەندیكاكەیان و رێكخراوی دیالۆگ و كلتور DCO و بەڕێوەبەرێتی راگەیاندن و بڵاوكردنەوەی سلێمانی، دانیشتنێكیان ئەنجامدا كە نوێنەرانی ژمارەیەك لە رادیۆكانی سلێمانی بەنوێنەرایەتی سەرجەم رادیۆكان ئامادەیبون پیرۆزبایی رۆژی جیهانیی رادیۆیانكردوە.
لەو دانیشتنەدا كە نوێنەرانی رادیۆی نەواش تیایدا ئامادەبو، قسەو باس لەبارەی كێشەی رادیۆكانی سلێمانی لە رۆژی جیهانیی رادیۆدا كراوە بەراورد بەكێشەكانی ساڵانی رابردو كە بەشێكیان چارەسەر كراون، ئەو كێشانەی ماویشن زۆر نین و چارەسەریان قورس نین بەراورد بە ساڵانی رابردو، هەروەها كۆمەڵێك بابەت و تەوەری جۆراوجۆر باسكراون هەندێك لە كێشەكانیان وەك بابەتەكانی تاوەرەكانی پەخش و فلتەرو فریكیۆنسی و سیستمە نوێكانی پەخش گفتوگۆی جدیان لەسەر كراوە.
راشگەیەنراوە، لە دانیشتنەكەدا لەسەر ئەوە رێككەوتون كە رادیۆكان هاوكاربن بۆئەوەی بەرنامەی تایبەت بە نابینایان هەبێت و ژینگەو كێشە ژینگەییەكان زیاتر گرنگیان پێبدرێت.
جێی ئاماژەیە، ساڵانە لەبەرواری 13ی شوبات وەك رۆژی جیهانی رادیۆ دەستنیشانكراوەو لەمساڵیشدا دەكەوێتە رۆژی هەینییەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group