نەوا-
كەمال محەمەد وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رایگەیاندوە: بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتوەتە ئاستێكی پێوانەیی كە 5100 مێگاواتە، بەڵام هەندێكجار كێشە تەكنیكییەكان لە سەرچاوەكانی دابینكردنی گاز (بەتایبەت كۆمپانیای دانە غاز) دەبنە هۆی كەمبونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا.
وەزیری كارەبا راشیگەیاندوە، هیچ زیادكردنێك لە نرخدا نەكراوەو نرخەكان وەك خۆیانن، بەرزی بڕی پارە لەم وەرزەدا تەنها پەیوەندی بە زیادبونی بەكارهێنانی كارەباوە هەیە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەهۆی سەرماوە.
باسی لەوەشكردوە، پلانیان هەیە تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026 خزمەتگوزاریی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ تەواوی هاوبەشان دابین بكەن، ئێستاش 75%ی هاوبەش لەم خزمەتگوزارییە سودمەندن و كار دەكەن بۆئەوەی لە رێگەی پڕۆژە نوێیەكان و چاكسازیی دیجیتاڵییەوە شەفافیەت و كوالیتی خزمەتگوزارییەكان بەرز بكەنەوە.