نەوا-
وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، وەك بەشێك لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەبانكیكردنی موچەی تەواوی موچەخۆران لەڕێی پڕۆژەی هەژماری من ئاگاداری سەرجەم یەكە ژمێریارییەكانی حكومەتی هەرێم لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك دەكەنەوە كە لەڕێكەوتی 20-1 بەدواوە دابەشكردنی موچە تەنها بەشێوەی دیجیتاڵی و لەچوارچێوەی هەژماری مندا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەمو ئەو موچەخۆرانەی كە تا ئێستا فۆڕمی خۆتۆماركردنیان لە پڕۆژەی هەژماری من پڕنەكردۆتەوە پێویستە بەزوترین كات دەستپێبكەن، بەپێچەوانەوە ناتوانن موچەكانیان وەربگرن.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، ئەو موچەخۆرانەی خۆیان لە هەژماری من تۆماركردوەو ئاگادارییان بۆ دەرچوە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان پێوستە سەردانی ئەو بانكانە بكەن كە لەڕێگەی كورتەنامەی هەژماری من ئاماژەی پێدراوە بۆ وەرگرتنەوەی كارت، بەپێچەوانەوە لەدوای بەرواری 20-1ـەوە ناتوانن موچە وەربگرن.