نێچیرڤان بارزانی بۆ مەزڵوم عەبدی: جەخت لەپاراستنی مافی كورد لەسوریا دەكەینەوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
 لەچوارچێوەی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و  مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبونەوەو دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی سوریاو ناوچەكەو دۆخی كوردو پێكهاتەكانیان لەو وڵاتە تاوتوێكرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی جەختی لەگرنگی بەردەوامی دیالۆگ و لێكگەیشتن بۆ چارەسەركردنی سیاسیانەی كێشەكان لەسوریا كردوەتەوە بەشێوەیەك كە مافی كوردو هەمو پێكهاتەكان لەچوارچێوەی سوریایەكی یەكگرتو و لەدەستوری داهاتوی وڵاتدا پارێزراو بێت.
لای خۆشیەوە مەزڵوم عەبدی پێزانینی ئاڕاستەی مەسعوود بارزانی و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردوە بۆ هەوڵی بەردەوام و رۆڵیان لەپێناو ئارامكردنەوەی دۆخەكەو گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بەڕێككەوتنی ئاگربەست.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group