وەزارەتی ئەوقاف: ئەگەر سبەی مانگ بینرا چوارشەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئێوارەی سبەینێ سێشەممە، بەمەبەستی چاودێریكردنی مانگ و دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
باسی لەوەشكرد، پاش كۆبوونەوەكە، لیژنەی باڵا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كۆتا بڕیار ئاشكرادەكات، ئەگەر ئێوارەی سبەینێ سێشەممە مانگ بینرا، ئەوا چوارشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان.
ئاشكراشیكرد، ئەگەر رۆژی سێشەممە مانگ نەبینرا، ئەوا چوارشەممە دەبێتە تەواوكەری مانگی شەعبان و رۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی رەمەزان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group