نەوا-
كەشناسی هەرێم پشبینی دەكات ئەمڕۆ پلەی گەرما كەمێك بەرزبێتەوە و سبەینێش لە ناوچە شاخاوییەكان كەمێك بەفر ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و لەناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها، پلەكانی گەرما 1-2 بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە ئێوارەوە تاوەكو بەرەبەیانی چوارشەممە نمەباران دەبارێت لەگەل بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتدا.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی