یەكێتی و نەوەی نوێ رێككەوتنەكەی نێوانیان واژۆ دەكەن

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ تاوتوێكردنی رێككەوتنە سیاسیەكەیان كۆدەبنەوەو لە چەند رۆژی داهاتودا ئیمزا لەسەر رێككەوتنەكەیان دەكەن.
سالار سەرحەد لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی بە سایتی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە: شاندێكی یەكێتی و نەوەی نوێ بۆ تاوتوێكردنی رێككەوتنە سیاسیەكەیان كۆدەبنەوەو تاوتوێی هەمو ئەو خاڵ و بڕگانە دەكەن كە بەشێكن لە رێككەوتنەكە، هەروەها بڕیاروایە لە چەند رۆژی داهاتودا ئیمزا لەسەر رێككەوتنەكە بكرێت و بەرەسمی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەماوەی مانگێكدا دوجار كۆبونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەنجامدانی رێككەوتنێكی سیاسی لەنێوانیاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group