داوا لە یەكێتی ئەوروپا دەكرێت فشار بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا- 
لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ كونسوڵی یەكێتی ئەوروپا لەهەرێمی كوردستان، گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رایگەیاند،  بەغدا لە جێبەجێكردنی سیستمی گومرگی ئەسیكۆدا رەچاوی تایبەتمەندییەكانی هەرێمی كوردستانی نەكردوە، ئەمەش بوەتە هۆی پەككەوتنی بەشێك لە كارە بازرگانییەكان.
وتوشیەتی: پێویستە پەنجەرەیەكی تایبەت لەجێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا بۆ هەرێمی كوردستان بكرێتەوە تاوەكو بازرگانان توشی ئاڵۆزیی كارگێڕی نەبن.
سەرۆكی ژوری بازرگانی هەولێر داواشی لە كونسوڵی یەكێتی ئەوروپا كردوە رۆڵی كارای خۆیان بگێڕن و فشار دروست بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بەتایبەت لەو سێكتەرانەی كە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیان و ئابوریی نیشتمانیەوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group