نەوا-
فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاندوە، گۆڕینی ناونیشانی ئیداری جەلەولا لەناحیەوە بۆ قەزا بێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری هاوبەشی هەردو حكومەتی هەرێم و عیراق لەلایەن بەغدادەوە هەوڵێكی ترە بۆ گۆڕانكاری لە دیموگرافیای بەشێكی تری ناوچە كوردستانیەكان و پێچەوانەی بێ چەندوچونی بنەما گشتیەكانی مادەی 140 ی دەستوری هەمیشەیی عیراقە.
سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راشیگەیاندوە، ئەم هەنگاوە تاك لایەنانە لەو ناوچانە ئاماژەی رونە كە نیشانی دەدات نیەتی جدیان نیە پابەندی دەستورو لێكتێگەیشتنی هاوبەشبن، سەرەنجام رانەگرتنی ئەم هەڵوێست و بڕیارانە لەلایەن نوێنەرانی كوردستانەوە لە بەغداد بۆ بڕیاری خەراپترو مەترسی زیاترمان دەبات.