عەلی حەمە ساڵح: پێویستە ئەم هەفتە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بنێرن
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
عەلی حەمە ساڵح بریاردەری رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، لە كۆتا دیدارمان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، وتمان مووچەی 2026 ی هەرێمی كوردستان گەرەنتیە؟ وتی: بەڵێ هەناردەی نەوت و ناردنی داهاتی ناوخۆ بەردەوام بێت.
ئاشكراشیدەكات، چ حیكمەتێك لە دواخستنی 120 ملیار دینارەكەدا هەیە؟ تكایە مەڵێن بە فەرمی پێممان نەوتراوە، هیچ مانگێك بە فەرمی نەوتراوە، فەرموو بەڵگەیەك بڵاوكرابێتەوە بە فەرمی مانگێك وترابێت.
عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی ڕێككەوتن، هەناردەی نەوت جگە لە (50 هەزار) بەرمیلی ناوخۆ، لەگەڵ ناردنی (120 ملیار) دیناری ناوخۆ گەرەنتی مووچەی مانگانەیە، یانی(120) ملیار دینار بنێرن.