هەڵمەتی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەمەبەستی پشكنین بۆ ئەو كاڵاو شمەك و خواردەمەنیانەی لە مانگی رەمەزان پێشكەش بە رۆژوەوان، هاوڵاتیان و میوانەكانی شاری سلێمانی دەكرێت، لیژنە هاوبەشەكانیان هەڵمەتێكیان بۆ دوكانەكانی بازاڕی دارەسوتاوەكە ئەنجامداوە.
راشیگەیاندوە، لەهەڵمەتەكەدا سەردانی سەرجەم دوكانەكانی شیرینی، گۆشتفرۆش، سەمونخانەو نانەواخانە و فرۆشیارەكانی دیكە كراوەو رێنمایی پێویستیان پێدراوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن بۆئەوەی لیژنەكان ناچار نەبن سزای شوێنەكانیان بدەن.
 پێشتر هیوا ساڵح سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندبو، هەڵمەتەكانیان بەردەوام دەبن و دوكان و بازاڕو شوێنە گشتییەكانی سلێمانی، بازیان، بەكرەجۆ و عەربەت بەسەر دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group