وەزیری ناوخۆ: داعش لەناوچە جیاجیاكانی عیراق و سوریا چالاكتر بوەتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێك، هەرێم هەمیشە خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەو سەقامگیرییە لەگەڵ دراوسێكانیدا.
رێبەر ئەحمەد هۆشداریدا لە سەرهەڵدانەوە و زیادبونی چالاكییەكانی رێكخراوی داعش و وتی، داعش هێشتا هەڕەشەیەكی بەهێزە، ئەو رێكخراوە لەم دواییانەدا لەناوچە جیاجیاكانی عیراق و سوریا چالاكتر بوە ئەوەش پێویستی بەهەماهەنگی زیاتری ئەمنی هەیە بۆئەوەی تیرۆریزم لەناو ببرێت

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group